بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە هۆڵەندا کەسێک گیانی لەدەست دا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون
بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە هۆڵەندا کەسێک گیانی لەدەست دا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون
دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون، ژمارەیەکیان بەسەختی، دوای ئەوەی شەمەندەفەرێک لە ڤۆرشۆتن لە باشووری هۆڵەندا لە ڕێڕەو دەرچوو، بەپێی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات، بەپێی هەمان سەرچاوە، شەمەندەفەرەکە نزیکەی کاتژمێر ٠ ٣:٢٥ لە ڕێڕەو دەرچووە، دوای ئەوەیلەگەڵ ئامێرەکانی بیناسازی لەسەر ڕێڕەوەکانی ئەم شارۆچکەیە کە دەکەوێتە گەڕەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی لاهای پێکدادان بووە، لە ڕێڕەویخۆی دەرچووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارە سەختەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک"، هاوکات ١١ کەس لە شوێنیڕووداوەکە چارەسەریان بۆ دەکرێت. وتیشی، "شارەزایان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی لە دەوروبەری شەمەندەفەرەکە، هەروەهاپەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەکرێتەوە".
ڕووداوەکە لەسەر هێڵی ئاسنی نێوان شارەکانی لیدن و لاهای ڕوویداوە.
ئاژانسی هەواڵی ANB بڵاویکردەوە، گالیسکەی پێشەوەی شەمەندەفەری شەوانە لە لایدن بۆ لاهای لە ڕێڕەو دەرچووە و دوای ڕووداوەکەکەوتووەتە ناو کێڵگەیەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گالیسکەی دووەم لەلای خۆی بووە و ئاگر لە گالیسکەی دواوە کەوتۆتەوە، بەڵام دواتر کوژاوەتەوە.
پێشتر هەواڵەکان باسیان لەوە کردبوو کە شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا پێکدادان بووە.
هێڵی ئاسنی هۆڵەندا (NS) لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەمەندەفەرەکانی نێوان لایدن و بەشێک لە لاهایهەڵوەشاونەتەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو