مادەی هۆشبەری زۆمبی" ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەمریکا دروست دەکات و حکومەت هۆشداری دەدات
مادەی هۆشبەری زۆمبی" ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەمریکا دروست دەکات و حکومەت هۆشداری دەدات
بەپێکی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی چاودێری کراو، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سایتە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، گەنجان لەهەندێک شەقامەکانی ئەمریکادا لە ڕۆیشتنەکانیاندا دەلەرزین و وەڵامی دەوروبەریان نادەنەوە و بێ ئامانج دەجوڵێن، ئەمەش پرسیاریزۆری لەسەر هۆکاری پشت ئەم کارە دروستکرد.
وە لە ڕاپۆرتی میدیاییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەو بابەتە پەیوەندی بە دەرمانێکی نوێیەوە هەیە کە لە شەقامەکانی هەندێک ویلایەتیئەمریکیدا بڵاودەبێتەوە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی لێدانی دڵی مرۆڤ وە بە خواردنی ئەو مادەیە دەیکاتە کەسێکی مەترسیدار بۆ خۆی وکەسانی دیکە، و ڕەنگە هەندێکجار ببێتە هۆی مردنی .
بەگوێرەی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، ئەم دەرمانە بە "ترانک" یان "دەرمانی زۆمبی" ناسراوە، هەروەها تێکەڵەیەک لە زایلازینە، کە بۆهێورکردنەوەی ئاژەڵە گەورەکان وەک ئەسپ بەکاردێت و لەگەڵ فێنتانیڵ، ... مەترسیدارترین جۆری دەرمان.
ئەم تێکەڵەیە دەبێتە کوشندە و ئالوودەبووەکە دەگۆڕێت بۆ شتێکی وەک مردووە زیندووەکان، کە بە "زۆمبی" ناسراون.
نیشانەکانی لە تەنگەنەفەسی و وەستانی خوێن و لە ئەنجامدا چینەکانی پێست ڕوتانەوە دەست پێدەکات کە لەوانەیە ببێتە هۆی بڕینیئەندامەکانی جەستە.
شارەزایان دەڵێن زایلازین ئۆرگازم درێژدەکاتەوە بە بەراورد بە ماددە ئۆپیۆیدەکانی تر، ئاماژە بەوەش دەکەن کە "هەستێکی ئارامکەرەوە" دەدات.
ترسەکە لەوەدایە کە پزیشکان بتوانن چارەسەری نەخۆشێک بکەن کە ژەمی زۆری فێنتانیڵ دەخوات، بە بەکارهێنانی دەرمانی "نارکان".
بەڵام لە لایەکی دیکەوە پزیشکان دەڵێن "نەرکان" چارەسەری کاریگەرییەکانی لەسەر "دەرمانی زۆمبی" ناکات و پێچەوانەی دەکاتەوە.
داتاکان دەریدەخەن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠ ٢٢ بۆ ٢٠ ٢٣، مردن بەهۆی زیادەڕۆیی لە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمریکا بە ڕێژەی لەسەدا١١٢٠ زیادی کردووە.
لە ویلایەتی تەکساس تا ئێستا لانیکەم چوار حاڵەتی مردن بەهۆی "دەرمانە زۆمبی"یەکانەوە ڕاگەیاندووە.
ئیدارەی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان دانیشتوانی ویلایەتی تەکساسی ئاگادارکردەوە لە بڵاوبوونەوەی ئەم دەرمانە لە بازاڕی ڕەشداو داوای لە دانیشتوانی ویلایەتی تەکساس کرد وریا بن.
ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دەرمانە لە ٤٨ ویلایەت لە کۆی ٥٠ ویلایەت دۆزراوەتەوە.
ئێستا یەکە پزیشکییە گەڕۆکەکان کە بە پەرستارەوە تەیارکراون لە چەند شارێکدا جێگیرکراون بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەدەستکاریگەرییە لاوەکییە ترسناکەکانی ئەم دەرمانەوە دەناڵێنن
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو