هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حومس دوو هێزی سەر بە ئێران کرانەتە ئامانج و کوژراوی لێکەوتوەتەوە
هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حومس دوو هێزی سەر بە ئێران کرانەتە ئامانج و کوژراوی لێکەوتوەتەوە
گروپی ئۆپۆزسیۆنی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دوو چەکداری سەر بە ئێران لەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کوژراون. ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە دیمەشق چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر پشتڕاستیکردبووەوە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا پێنج سەربازی سوپای سوریا بریندار بوون. ئەو هێرشەی پێشتر باسمان کرد، لە کاتژمێرەکانیسەرەتای ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک شاری حومس کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سوریا ڕووی داوە و سێهەمین هێرشە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆئیسرائیل دەگەڕێتەوە. لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵەی شەڕی ناوخۆی سوریا، ئیسرائیل سەدان جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو وڵاتەکردووە و ئەو هێزانەی لە لوبنان پاڵپشتیی ئێران و هەسەدە دەکەن و پێگەکانی سوپای سوریای کردۆتە ئامانج. ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕایگەیاند: "دوو" میلیشیای لایەنگری ئێران، کە تا ئێستا نەتەوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، لەهێرشەکانی سەر پێگەی هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی لایەنگری ئێران کوژراون. ئەم گرووپە زیادی کرد: شەپۆلی تەقینەوەکانشاری حومسی هەژاند و ناوەندێکی لێکۆڵینەوەش لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگری گرت.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو