ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرا
ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە: موحسینمەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025ـیرەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد.
ئەوەشخراوەتەڕو، مەندەلاوی داوایکردووە پەلە بکرێت لە تاوتوێکردن و دیراسەتکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکە، "بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدابخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە".
رۆژی دووشەممە 13ـی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لەسەرپرۆژەیاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 نیشان دا.
پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، رەوانەیئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
رۆژی سێشەممە 14ـی ئاداری 2023، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقرایگەیاند: "کورتهێنان لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، دەگاتە 63 ترلیۆن دینار که لە سەرچاوەی دیکەوە پڕ دەکرێتەوە لەوانە، ئەو بڕە پارەیەیکه لە وەزارەتی دارایی لە پشکی خولاوی گەنجینە لە بانکی ناوەندیی، قەواڵە و قەرزی ناوخۆ کۆکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریی کراوە و گوتی: "لە بودجەیگشتیی ئەمساڵدا، بڕی نەوتی هەناردەکراو، رۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریی کراوەØ› لەو ژمارەیە 400 هەزار بەرمیللەڕێگهی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت".
باسی لەوەش کردووە، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتییدا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتیش،17 تریلیۆن و 301 ملیار دینارە.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی خەرجییە پێشنازکراوەکان، 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە، خەرجی پرۆژەکانیوەبەرهێنان 47 تریلیۆن و 555 ملیار دینارە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو