حکومەتی نەمسا تەواوکردنی پڕۆژەیەکی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بە شێوەیەکی یاسایی ڕاگەیاند
حکومەتی نەمسا تەواوکردنی پڕۆژەیەکی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بە شێوەیەکی یاسایی ڕاگەیاند
ئەلما زادیچ وەزیری دادی نەمسا ڕایگەیاند - لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە - کە پاکێجێکی نوێ لە ڕێوشوێنی تایبەت دژیدەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دانراوە، و ڕەشنووسی توندکردنەوەی سزاکان لە یاسای تاوانە سێکسییەکان دەنێردرێت بۆ هەڵسەنگاندن لەپەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەسەڵاتداران
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشکرد،
لە داهاتوودا دەکرێت تا پێنج ساڵ زیندانی بکرێت لەسەر بەرهەمهێنان یان نمایشکردنی وێنە یان ڤیدیۆ کە سووکایەتیکردنیان تێدایە،ڕوونیشیکردەوە کە مۆری ڕەزامەندی دەبێت بۆ پاراستنی منداڵەکە و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری زیاتر
وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە بەبێ توندوتیژی گەورە بێت، هەر بۆیەش کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان کۆکردۆتەوەکە هەموو لایەنەکان دەگرێتەوە و ئامانجمان دەستەبەرکردنی زۆرترین سەلامەتی بۆ منداڵەکانمانە
ئا: بنار سەلیم بابکر
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو