بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکی نەفەر هەڵگر کە بەرەو شاری مەککە دەڕۆیشت، 20 کەس گیانیانلەدەستدا و 30 کەسیش برینداربوون
سعودیە
بەگوێرەی میدیای فەرمیی سعودیە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکی نەفەر هەڵگر کە بەرەو شاری مەککە دەڕۆیشت، 20 کەس گیانیانلەدەستدا و 30 کەسیش برینداربوون
ڕووداوەکە لە عەقابە شار لە باکوری ناوچەی عەسیر ڕوویداوە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سعودیە و تیشک دەخاتە سەر ئەوتەحەددایانەی کە شانشینی سعودیە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەڕووی دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی عەمرە یان حەجدەگەنە ئەو وڵاتە.
وە کەناڵی ئەلئەخبارییە کە سەر بە دەوڵەتە، بڵاویکردەوە "بەهۆی ڕووداوێکی پاسی نەفەر هەڵگر لە عەقەبە شار" لە باکووری ناوچەی عەسیر٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
وە کەناڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووداوەکە "بەهۆی هەواگۆڕکێی سوکانەکانی پاسەکەوە ڕوویداوە، و دواتر خۆی بە پردێک کێشاوە ووەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە"
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو