کۆمپانیای دارایی ئوسترالیا "Latitude" لاتیتود دزینی زانیاری کەسی ١٤ ملیۆن کەس ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای دارایی ئوسترالیا "Latitude" لاتیتود دزینی زانیاری کەسی ١٤ ملیۆن کەس ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای دارایی ئوسترالی لاتیتود دانی بەوەداناوە کە زیانەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ١٦ی ئازار زیاتر بووە لەوەی پێشتر باسکرابوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا تودەی، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆ دووشەممەدا ڕایگەیاندووە، هاککە_رەکان توانیویانە داتای کەسیی ١٤ملیۆن کڕیاری کۆمپانیاکە بدزن. کۆمپانیاکە خۆی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە هاکە_رەکان دەستیان بە داتای تەنها ٣٣٠ هەزار کڕیارگەیشتوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی ڕاپۆرتە نوێکراوەکان، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٧.٩ ملیۆن تۆماری ژمارەی مۆڵەتیشۆفێری کە لەلایەن کڕیارانەوە دابینکراوە دزراوە، ئەمە جگە لە داتای ٦.١ ملیۆن کەس کە کڕیاری کۆمپانیاکە و دامەزراوەکانی بوون". لەساڵی ٢٠ ٠ ٥ەوە."
زانیارییە دزراوەکان ناوی تەواو و بەرواری لە دایک بوون و ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنی کڕیارانی لاتیتود و هەروەها ژمارەی پاسپۆرتی٥٣ هەزار کەس و وردەکاری مامەڵەی دارایی لانی کەم ١٠ ٠ هاوڵاتی تێدایە
لای خۆیه وه به ڕێوه به ڕی گشتی کۆمپانیاکه ، ئه حمه د فاخور ڕایگه یاند، لاتیتود فاینانشیاڵ "داوای لێبوردنی ڕه های خۆی له مشتهڕییه کان ده کات و زۆر به داخه وه له ڕووداوه که . ئێمه هه موو توانامان ده ده ین تا بتوانین له نزیکه وه هاوکاری هه موو ئه و که سانه یزیانیان لێکه وتووه ، و... هەوڵدەدەین مەترسییەکانیان کەم بکەینەوە. جگە لەوەش لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین." لەسەر هۆکار وبارودۆخی ڕووداوەکە
ئا: بنار سەلیم بابکر
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو