کۆشکی سپی: نیگەرانەلەوەی کە لە ئیسرائیل چی ڕوودەدات لە دوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری
کۆشکی سپی: نیگەرانەلەوەی کە لە ئیسرائیل چی ڕوودەدات لە دوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری
کۆشکی سپی نیگەرانی قوڵی خۆی لە دۆخی ناسەقامگیری ئیسرائیل دەربڕی، دوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری، بەگوێرەی سکاینیوز، کۆشکی سپیش ​​دووپاتیکردەوە کە دۆخەکە ئێستا کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل و ئامادەیی سوپاکەی دەبێت.
لە بەرامبەردا وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانن لەوەی چی ڕوودەدات و کاریگەرییەکانی لەسەرئامادەیی سوپای ئیسرائیل.
هەزاران خۆپیشاندەری ئیسرائیلی ڕژانە سەر شەقامەکانی "تەلئەبیب" و "قودسی داگیرکراو" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاریبنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دوای ئەوەی لایەنگریئۆپۆزسیۆن بوون.
وە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشتر ئەمشەو، لەکارلابردنی وەزیری بەرگری گالانت، کە سەر بە پارتەکەی نەتانیاهۆ (لیکود)یڕاگەیاندبوو. گالانت شەوی ڕابردوو لایەنگری خۆی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ڕاگەیاندبوو و داوای لە سەرۆکوەزیرانی ناتانیاهۆ کردبوو کەناساندنی یاسای "هەموارکردنی دادوەری" بۆ کنێست دوابخات، تا ئەو کاتەی کە کنێست لە پشووی مانگی ئایاری داهاتوو دەگەڕێتەوە.
خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی "ئایالۆن"یان لە "تەلئەبیب" داخستەوە. خۆپیشاندەرانی دیکەش یەکگرتنی "حەمید"یان لەسەر ڕێگایسەرە کی لە نزیک قودسی داگیرکراو داخست.
ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئیسرائیل لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیران لە قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
توێژێکی فراوانی کۆمەڵگەی ئیسرائیل پێیان وایە ئەو چاکسازیانەی کە ناتانیاهۆ پێداگری لەسەر تێپەڕاندنی لە کنێست لە خوێندنەوەیدووەم و سێیەمی ئەم هەفتەیەدا دەکات، دەبێتە هۆی لەناوبردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها زیان بە مافی کەمینەکاندەگەیەنێت و هەروەها ئەو مافانەی دیکەش کە دیاری نەکراون لە یاسا بنەڕەتییەکان، وەک ئازادی ڕادەربڕین، و ئەوەی کە تەنها ڕێگایەکن بۆدەرهێنانی نەتانیاهۆ.لە دادگاییکردنی بەردەوامی گەندەڵییەکەی، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە.
لایەنگرانی چاکسازییەکانی نەتانیاهۆ دەڵێن پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ هاوسەنگکردنی دەسەڵاتەکان، هەروەها دەڵێن دادگای باڵادەستوەردانێکی زۆر لە دەسەڵاتی یاسادانان دەکات.
سەرەتای ئەم مانگە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دژی چاکسازییە دادوەرییەکانە بەم شێوەی ئێستای، هۆشداریشیدالەوەی کە "بناغە دیموکراسیەکانی ئیسرائیل تێکدەدەن". هێرزۆگ پێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ سازشکردن لەسەر قەیرانی چاکسازیدادوەری، هاوکات هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی "لە لێواری شەڕی ناوخۆدایە".
جێگای سەرنجە کە پێگەی سەرۆکایەتی لە ئیسرائیل بە پلەی یەکەم ڕێوڕەسمییە، بەڵام هێرزۆگ هەوڵدەدات لایەنەکانی بەردەم قەیرانەکەبخاتە سەر مێزی دانوستان، بەڵام حکومەتی نەتانیاهۆ کە کێشەی ڕاستڕەوی توندڕەوی هەیە، پێشنیارەکەی هێرزۆگی بۆ یەکلاییکردنەوەڕەتکردەوە.
ئا: ڕەحیم هەورامی
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو