بە هۆی تەقەکردنەوە لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دوو کەس کوژران
بە هۆی تەقەکردنەوە لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دوو کەس کوژران
میدیاکانی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕایانگەیاند کە قوربانیانی تەقەکردنەکەی شاری هامبۆرگ دوو کەس کوژراون.
وە ڕۆژنامەی "بیڵد" بڵاویکردەوە کە دوو کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، و ڕایگەیاندووە کە ٢٨ ئۆتۆمبێلی پۆلیس چوونەتەشوێنی ڕووداوەکە.بۆ لێکۆلینەوە و زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕووداوەکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلشەرق نیوز، دوو تەرم دۆزراونەتەوە کە دەمانچەیەکیان لە تەنیشتیانەوە بووە، لەکاتێکدا هەندێک پێیان وایە ڕەنگەیەکێکیان تەقەی لە هاوکارەکەی کردبێت و دواتر خۆی تەقەی لە خۆی کردبێت.
ئا: مژدە حسێن محمد
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو