‎دابەشکردنی بانزینی 690 دیناری دەستی پێکردەوە
دابەشکردنی بانزینی 690 دیناری دەستی پێکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو
بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە لهمهودوا بەنزینی 690 دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەفرۆشن.
بەپێی لیستەکە بەنزینخانەکانی (رۆژهەڵات و گەردی و نەورۆز و رەوەند و محەمەد و دیڤاڵ) بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەنزینی 690 دیناری بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بار هەڵگر دەفرۆشن.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو