ماوەی هەفتەیەکە ئەم گەنجە لە کەرکوک بێ سەروشوێنە و شەوی رابردوو تەرمەکەی لە بیرێکدا دۆزرایەوە
ماوەی هەفتەیەکە ئەم گەنجە لە کەرکوک بێ سەروشوێنە و شەوی رابردوو تەرمەکەی لە بیرێکدا دۆزرایەوە
پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکردووە " شەوی رابردوو تەرمی ئەو گەنجەیان لە نێو بیرێکدا لە گەڕەکی رەحیمئاوا دۆزیوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان ئەو کەسە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە کوژراوە.
لەسەر دۆسییەکە دوو هاوڕێکەی دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پۆلیس هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.