فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ 4 گه‌وره به‌رپرسی حکومه‌تی پێشووی عێراق ده‌رچوو
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ 4 گه‌وره به‌رپرسی حکومه‌تی پێشووی عێراق ده‌رچوو
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه بریتین له "ئه‌حمه‌د نه‌جاتی، سکرتێری تایبه‌تیی مسته‌فاکازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق، موشریق عه‌باس، راوێژکاری مسته‌فا کازمی، عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری پێشووی دارایی و رائیدجوحی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مسته‌فا کازمی".
فه‌رمانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی عێراق رایگەیاند "به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی به‌ڵگه‌ی نوێی که ئاماژه به تێوه‌گلانی ژماره‌یه‌کبه‌رپرسی پێشووی حکومه‌تی عێراق ده‌کات له دزینی پاره‌کانی سپاردنه‌کانی باج، دادگای دووی که‌رخی تایبه‌ت به دۆسیه‌کانی ده‌ستپاکیفه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ 4 گه‌وره به‌رپرسی حکومه‌تی پێشوو ده‌رکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە که پاڵپشت به ماده‌ی 316ی یاسای سزادانه‌کان که تۆمه‌تبارکراون به‌وه‌ی ئاسانکاریان کردووه، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌رسپارده‌کانی باج و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوه و نه‌گواستراوه ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به ماده‌ی (184/ئه‌لف) له‌یاسای دادگه‌ی تاوانه‌کان، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چوار گه‌وره به‌رپرسه‌ی پێشوو ده‌رکراوه