پارێزەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بە تاوانی کوشتنی کوڕ و هاوسەرەکەی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور سزا درا
پارێزەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بە تاوانی کوشتنی کوڕ و هاوسەرەکەی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور سزا درا
دەستەی سوێندخواردنی ئەمریکی بڕیاریدا کە پارێزەرێکی بەناوبانگی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠ ٢١دا بە تاوانی کوشتنی کوڕ و هاوسەرەکەی لەساڵی ٢٠ ٢١دا سزا درا، دوای دادگاییکردنێکی شەش هەفتەیی، و ئەوەش لە تەلەفزیۆنەوە نمایشکرا، لەو تۆمەتەی کە "سی ئێن ئێن"یئەمریکی بە جددیترین و دڕندەترین تۆمەت وەسفی کرد ڕووبەڕووی پارێزەری پێشووی کارۆلینای باشوور دەبێتەوە کە هەروەها ڕووبەڕوویزنجیرەیەک تۆمەتی دیکە دەبێتەوە
وە “سی ئێن ئێن” ڕایگەیاند کە ئەلێکس مۆردۆ تەمەن ٥٤ ساڵ، نەوەی خێزانێکی دیار و بەناوبانگی پارێزەران، هەروەها بە دوو تۆمەتیهەڵگرتنی چەک لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێکی توندوتیژ لەگەڵ کوشتنی هاوسەرەکەی، مارگرێت “ماگی ” مردۆ، و کوڕەکەی، پاوڵ مردو، لە٧ی حوزەیرانی ٢٠ ٢١.
داواکارانی گشتی هەفتەی ڕابردوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە داوای سزای هەتاهەتایی دەکەن بەبێ ئەوەی ئەگەری لێخۆشبوون لەکوشتنەکان هەبێت، ئەمەش سزای لەسێدارەدانی بۆ دەپارێزێت. بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی دادوەر کلیفتۆن نیومان بڕیارەکەی بدات.
ڕوخساری مۆردۆ لە کاتی بڕیارەکەدا بە چەقبەستوویی مابووەوە، لەکاتێکدا بەستەر مۆردۆی کوڕە ڕزگاربووەکەی فرمێسکەکانی دەسڕییەوەو وا دیار بوو باوکەکە بە کوڕەکەی بڵێت "خۆشمدەوێیت" لەکاتێکدا بەسترابوو.
شیکارانی یاسایی دەڵێن ئەو خێراییەی کە دەستەی سوێندخواردن بەو ئەنجامە گەیشتن کە مۆردیۆ سزا دراوە، سەرسوڕهێنەرە. میستیماریس، شرۆڤەکاری یاسایی ڕایگەیاندووە، بەهۆی خێرایی بڕیارەکەوە تووشی شۆک بووە، لەگەڵ ئەوەی هەموو شایەتحاڵەکان - 70 شایەتحاڵ لە ماوەی سێ هەفتەدا - زۆر شت هەیە بۆ شیکاری.
بڕیارەکە دوای دادگاییکردنێکی شەش هەفتەیی دەرچووە کە شایەتحاڵی درۆی تۆمەتبار و ئاشکراکردنی هەڵەی دارایی بەربڵاو بووە. پێشتر پێنجشەممە، تیمی بەرگری مردۆ قسەی کۆتایی خۆیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەدا کە جێبەجێکردنی یاسا زۆر خێرا بووە بۆ ئەوەیموکلەکەیان وەک تۆمەتباری سەرەکی کوشتنەکان دیاری بکەن، کە لە ماڵە فراوانەکەی خێزانەکەدا لە ئایلەندتۆن لە ویلایەتی کارۆلینایباشوور ئەنجامدراون.
ئا: بنار سەلیم بابکر