ئەوروپا لە ٢٠ ی ئازاردا “تیک تۆک†قەدەغە دەکات
ئەوروپا لە ٢٠ ی ئازاردا “تیک تۆک” قەدەغە دەکات
پەرلەمانی ئەوروپا دووپاتیکردەوە کە قەدەغەکردنی بەرنامەی تیک تۆک و لابردنی لە ئامێرەکانی فەرمانبەران لە دامودەزگا حکومییەکان لە٢٠ ی ئازارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها پێشنیاری کردووە کە ئەندامانی پەرلەمان و فەرمانبەرانیش ئەپڵیکەیشنەکە لە ئامێرەکەسییەکانی خۆیان لاببەن، بەپێی کەناڵی “سی ئێن ئێن”
کەناڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا بە هۆکاری ئەمنی و پاراستنی زانیارییەکان بەشداریان کردووەلە ڤیتۆکردنی داواکارییەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەکردنەکە کارمەندانی پەرلەمانی ئەوروپا و دامەزراوە حکومییەکانی دیکەدەگرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی کە ئاژانسی ئیفی ئیسپانی ئاماژەی پێکردووە، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەمئەپڵیکەیشنە هەڵبگرن تەنانەت لە مۆبایلە تایبەتییەکانیانەوە.
وە کەناڵی ئیسپانی، ئەنتێنا، ڕوونیکردەوە کە پەرلەمانی ئەوروپا ٨ هەزار کارمەندی هەیە، و هەموویان دەبێت لە ٢٠ ی ئازاردا داواکارییەکەقەدەغە بکەن.
وە حکومەتی کەنەدا دەست دەکات بە داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک لەسەر ئامێرەکانی، کە بڕیارە لە یەکەم ڕۆژیمانگی ئازارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کرێکارەکانی دەتوانن ئەو ئەپڵیکەیشنە لەسەر ئامێرە فەرمییەکان بەکاربهێنن.
بەپێی یاداشتێک کە بۆ ستافی کاروباری جیهانی کەنەدا نێردراوە و لەلایەن پۆستی نیشتمانییەوە دەستی کەوتووە، تیک تۆک "بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لادەبرێت و بەکارهێنانی لەسەر هەموو ئامێرە مۆبایلەکانی دەرچووی حکومەت قەدەغە دەکرێت".
دامەزراوەی ئاسایشی پەیوەندییەکانی کەنەدی لە سەرەتای ئەم مانگەدا هۆشداری دابوو کە "دەوڵەتەکانی دوژمن دەتوانن کاریگەرییانلەسەر فرۆشیارە ناوخۆییەکانیان هەبێت بۆ ئەوەی سازش لەسەر بەرهەمەکان بکەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیان بەرەوپێش ببەن،ئەمەش پێچەوانەی بەرژەوەندی کڕیارانی کەنەدی و کەنەدا"، دەبێت بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا بە ئاشکرا باسی تیک تۆک و چینی نەکردووە.
هاوکات حکومەتی کەنەدا ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە لەسەر ئەگەری دەستوەردانی چین لە هەڵبژاردنە فیدراڵیەکانی ساڵانی پێشوو ترلە ساڵی ٢٠ ١٩ و ٢٠ ٢١
ئا: مژدە حسێن محمد