ترەمپ کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت و بایدن لە لێدوانێکدا دەڵێت: "ئەو ئەمریکای بێهیوا کرد".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠ ٢٤ ڕاگەیاند.
ترەمپ لە لێدوانەکانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە کەناڵی “ئەلحورا”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پشتڕاستی کردەوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتەکەیدا،ئەمریکا سەدان ملیار دۆلاری لە چین وەرگرتووە و دەڵێت “سنوورەکانی ئەمریکا کراوە بوون و ئێمەش باجێکی قورس دەدات بۆ ئەوە”،ئاماژەی بەوەشکرد کە “بەم زووانە جارێکی تر دەبینەوە وڵاتێکی گەورە”.
لای خۆیەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ڕاگەیاندنی ترامپ لە کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی دایەوە وڕایگەیاند، سەرۆکی پێشووی کۆمارییەکان لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا وڵاتەکەی "شکستی هێنا".
بایدن لە تویتێکدا لە بالیەوە کە لە کۆتا ڕۆژی لوتکەی گروپی ٢٠ بەشداریی کردبوو، وتی: دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا لە ئەمریکا.