زریانێکی بەفربارینی بێ وێنە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا گرتەوە
دەزگای کەشناسی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی کە کارەسات بەڕێوەیە بەفر و با و بۆران هێڵەکانی کارەبای وێران کرد و بەهۆیەوە 100 هەزار ماڵ لە کالیفۆرنیا بێ کارەبا بوون.
زریانێکی بەفربارینی بێ وێنە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا گرتەوە
دەزگای کەشناسی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی کە بارینی بەفر دەتوانێت لێکەوتەی "مەترسیدار و ئەگەری کوشندە" بۆ ڕێگاوبانەکانیباشووری کالیفۆرنیا هەبێت.
بەفر و با و بۆران هێڵەکانی کارەبای وێران کرد و بەهۆیەوە 100 هەزار ماڵ لە کالیفۆرنیا بێ کارەبا بوون.
وە خزمەتگوزاری کەشناسی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە تەنانەت دۆڵی "بێ بەفر"یش ڕەنگە بە کاپێکی سپی داپۆشرێن.
بە بە هێزترین زریانەکانی زستان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردودا دادەنرێت ئێستاش بە تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
بەهۆی سەهۆڵ و بەفرەوە هەندێک ڕێگا سەرەکییەکان داخراون، وەک بەشێک لەو ڕێگایە کە مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا بەیەکەوەدەبەستێتەوە و بە پێی پێشبیەکان چاوەڕوان ناکرێ بە بەم زوانە ڕێگاوبانەکان بکرێتەوە.
پێشکەشکارانی کەشوهەوا لە کەناڵە ناوخۆییەکان دەرکەوتن بە بەفرەوە تا ئەژنۆیان،
ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەم زریانە بەفرە نائاساییە.
بەڵام هەموو دانیشتوانی ناوچەکە چێژ لە بەفربارین نابینن، چونکە خەڵکی کالیفۆرنیا کە لە بەرزاییە نزمەکاندا دەژین، مەترسی لافاو و زەویلەرزینیان لەسەرە، دوای ئەوەی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەکرێت.
کەشوهەوای زستان تەنها لە کالیفۆرنیا سنووردار نەبووە، بەڵام ڕۆژئاوای ئەمریکا لە باکوور تا ئێستاش شاهیدی داخستنی ڕێگاکانە لەویلایەتی وایۆمینگ، لەکاتێکدا بڕێکی بێ وێنەی بەفر لە ئۆریگۆن باریوە.
هەروەها پۆرتلاند دووەم بەفراویترین ڕۆژی لە مێژووی خۆیدا بەخۆیەوە بینیوە، کە زیاتر لە ٢٧ سانتیمەتر بەفرباریوە، بەگوێرەی کەشناسیناوچەکە.
هاتووچۆی ئاسمانی کاریگەری لەسەر دروست بوو، پاشنیوەڕۆی هەینی زیاتر لە 340 گەشتی ناوخۆیی بۆ ئەمەریکا و هاتنەوەیانهەڵوەشایەوە و زیاتر لە 4 هەزار گەشتیش دواکەوتن.
زەحمەتە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەم زریانە و گۆڕانی کەشوهەوادا دروست بکرێت، بەڵام زاناکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوەکە گەرمبوونەوە فرێکوێنسی و چڕی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا زیاد دەکات.