ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لە داعشەوە بۆ دەوڵەت: سیناریۆیەک بۆ بەرهەمهێنانەوەی تیرۆر بە پاڵپشتی ناوچەیی و بێدەنگی جیهانی

لە داعشەوە بۆ دەوڵەت: سیناریۆیەک بۆ بەرهەمهێنانەوەی تیرۆر بە پاڵپشتی ناوچەیی و بێدەنگی جیهانی
مەنسوور تەها

ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕوودەدات، ناتوانرێت تەنها وەک گواستنەوەی سیاسی یان سەقامگیری دوای شەڕ وەسف بکرێت. سەرهەڵدانەوەی سیستماتیکی تیرۆرە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، ئەمجارەیان لە شێوەی دەوڵەت و حوکمڕانی فەرمیدا؛ سیناریۆیەکی زۆر ڕێکخراوییە کە لە سنوورەکانی سوریا تێدەپەرێت دەبێتە  هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی دەکات. پڕۆژەیەک کە تێیدا ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە تایبەتەکان ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان هەیە.
لە سەرووی ئەم پێکهاتە نوێیەدا، ئەحمەد شەرعە، پیاوێک کە خۆی لە ڕابردوودا تیوەگلاوی کردەوەی  تیرۆریستی و سەرکردەی گروپە توندڕەوەکان و زیندانییەکی ئەمنی ناسرابوو. بێ ئەوەی وەڵامی ڕابردووی بداتەوە، ئەمڕۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی- سەربازی دەرکەوتووە. ئەمە بۆ خۆی هەرەشەێکی  جددییە، هەڕەشەکە بەتەنیا لە خۆی دەر ناکەوێت کاتی چاو لە بەرپرسانی ئەم دەسەڵاتە و دەوروبەری دەکەین.

یەکێک لە نموونە ڕوونەکانی ئەم ڕەوتە ئەبو ئەحمەدە کە دۆسیەکەی بۆ زیاتر لە ٢٢ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا، وەک تیرۆریستێکی مەترسیدار و ئەندامی جوند ئەلشام پۆلێنکرابوو، کە بەشداربوو لە کردەوە تیرۆریستیەکانی  دژ بە  خەڵکی مەدەنی و کەمینە ئاینییەکانیان ، بەتایبەتی مەسیحییەکانی دیمەشق. بە هۆی بەشداری لە کردەوەی تیرۆریستی، ٢١ ساڵ لە زیندانی سێدنایوە، ئێستا لە فەرماندەی هێزەی دەکات کە ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتی دەکات. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەیسێکی ناوازە ناکەین، بەڵکو مامەڵە لەگەڵ نەخشێکی گواستنەوەی سیستماتیکی تیرۆریستان لە زیندانەوە بۆ دەوڵەت دەکەین.

 

لە پێشەنگدا ئەحمەد الشرع (ئەبو محمد الجولانی) هەیە، کە هاوکات سەرکردەی گروپە توندڕەوەکان بووە، پێشتر زیندانی کراوە و ئێستا وەک سەرۆکی سیاسی-سەربازی دەردەکەوێت ئەمە  ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەمە ڕێکەوتێک نییە یان تەنها گۆڕانکارییەکی سیاسی نییە، بەڵکو بەشێکە لە پلانێکی ورد و ڕێکخراو.

گەڕانەوەی ئەبو ئەحمەد دوای ٢١ ساڵ دەستبەسەرکردن، شانبەشانی جولانی، نەخشێکی ڕوون ئاشکرا دەکات: یەکخستنەوەی ئۆپەراتیڤە تیرۆریستییەکانی پێشوو لە پێکهاتەکانی حوکمڕانی و سەربازیدا، گۆڕینیان لە چەکدارە تۆمەتبارەکانی تاوانکارییەوە بۆ "دەسەڵاتی فەرمی".

 

ئەوەی زۆرجار پێی دەوترێت "شکستی داعش" بە پلەی یەکەم شکستێکی سەربازی بوو. ڕێکخراوەکە و تۆڕە ئایدیۆلۆژییەکەی بنبڕ نەکرا؛ بەڵکو بە شیوەی دەوڵەت و دامەزراوە دەرکەوتون، بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە. ئەوەی بە چەک نەیاندەتوانی بەدەستی بهێنن، ئێستا بەبێ شەڕ بەدەستیان هێنا: دەسەڵات و شەرعیەت.

 

ئەم سیناریۆیە بەبێ پشتیوانیی ڕوون و ناوچەیی، بەتایبەتی لەلایەن تورکیا و قەتەرەوە، کە هەردووکیان تۆمەتبارکراون بە پشتیوانی لە گروپە توندڕەوەکان، لەنێویاندا داعش و سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە، لە ڕێگەی:

لۆجستیک و ڕێگاکانی دابینکردن

پاڵپشتی دارایی و میدیایی

بەرگی سیاسی

ئەمڕۆش ئەم دەوڵەتانە بەردەوامن لە پێدانی شەرعیەتی سیاسی بە پێکهاتەیەکی حکومەت کە تیرۆریستانی پێشوو لەخۆدەگرێت و سەرکردایەتی دەکات.

مەسیحییەکان، عەلەوییەکان، دروزەکان و کەمینە ئایینییەکانی دیکە لە سووریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی بوونی ڕاستەوخۆ بونەتەوە. ئەزموونەکانی ڕابردوو لەگەڵ ئەم گرووپانە سەلماندوویانە کە بوونیان لە دەسەڵاتدا، وەرگێڕانە بۆ کوشتن جینوسایت و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و لەناوبردنی سیستماتیکی فرەچەشنی ئایینی و کۆمەڵایەتی.

هێرشەکانی بۆ سەر  ڕۆژئاوا تەنیا هەرەشە لە کورد و کوردستان نیە بەڵکوو ڕۆژئاوا دەبێتە  هێڵی پەیوەندی پڕۆژەیەک کە ئامانج لێی:

خۆبەرێوبەری ڕۆژئاوا تیکبدەن

زیندووکردنەوەی شانە نووستوەکانی داعش

دەرگا بۆ ئاژاوەگێڕی نوێ  لە رێی سنورێکی بەرفراوان لەگەڵ تورکیە و باشووری کوردستان و عیراق بکەنەوە و ڕۆڵێکی بەرفراوان و پڕۆژەیەک کە ئەگەر دەرئەنجامەکانی سەرکەوتوو بێت، بە خێرایی لە دەرەوەی سنوورەکانی سوریا بڵاودەبێتەوە.
کاتێک تیرۆریستانی پێشوو:

بە پاڵپشتی تورکیا و قەتەر

لەگەڵ هاوبەشی ئەمریکا

و لەگەڵ بێدەنغی  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

بگەنە لوتکەی حکومەت و سوپا،

ئێمە چیتر ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی سیاسی نین، بەڵکو لەگەڵ سیناریۆیەکی مەترسیدار و ڕێکخراو بۆ گەڕانەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهانی.

ئەو تیرۆرریستانەی دوێنی  لەژێر ئاڵای ڕەشدا شکستیان هێنا، ئەمڕۆ بە ئالای دەوڵەتەوە گەراوەتەوە

 

1 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە داعشەوە بۆ دەوڵەت: سیناریۆیەک بۆ بەرهەمهێنانەوەی تیرۆر بە پاڵپشتی ناوچەیی و بێدەنگی جیهانی

لە داعشەوە بۆ دەوڵەت: سیناریۆیەک بۆ بەرهەمهێنانەوەی تیرۆر بە پاڵپشتی ناوچەیی و بێدەنگی جیهانی

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)