سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر خانەنشینێک “زەوی وەرنەگرتبێت زەوی پێدەدرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر خانەنشینێک “زەوی وەرنەگرتبێت زەوی پێدەدرێت”
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پشت بەستن بە کارنامەی حکومەتەکەی، ژمارەیەک رێکاری بۆ پشتیوانی لە توێژیخانەنشینان دەردەکات، هەر خانەنشینێک زەوی وەرنەگرتبێت زەوی پێدەدرێت، لەگەڵ وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینیش پاداشتیساڵانی خزمەتی بۆ خەرج دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی سودانی، بڕیاریشیداوە بڕی ٥٠ ٠ هەزار دینار بۆ فەرمانبەر خەرجبکرێت لە رۆژی دەست هەڵگرتنی لەفەرمانگەکەی، مۆڵەتە کەڵەکەبووەکانی دوای دەست هەڵگرتن بەنەقدی پێدەرێت، شەش مانگ پێش خانەنشینبوونی هەر فەرمانبەرێکیشمامەڵەی خانەنشینبوونەکەی دەستپێدەکات تاکو هیچ دواکەوتنێک لە رێوشوێنەکاندا روونەدات، گەرەنتی پێدانی مووچەی خانەنشینی بکرێتلەکاتی خۆیدا.
هەر بەپێی بڕیارەکان، ساڵانە یەکجار بۆ گەشتکردن لە هێلی ئاسمانی عێراق داشکاندنی بە رێژەی ٢٥% بۆ خانەنشینان دەکرێت، ئەولەیەتدەدرێتە خانەنشینان بۆ چارەسەر لە دەرەوە لەسەر ئەرکی دەوڵەت.