کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوه‌وه‌و دواتریش دیدارێکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سیێشه‌مه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆک کۆماری عێراق کرد و له دیدارێکدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان کرده‌وه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکە، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆیان کردوه دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێی فیدراڵی.
" جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان." راگه‌یه‌ندراوه‌که وای وتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کراوه.