قەیرانی خۆراک بەریتانیای گرتەوە و فرۆشگاکان فرۆشی سەوزە و میوە سنووردار دەکەن بەهۆی کەمیەوە
قەیرانی خۆراک بەریتانیای گرتەوە و فرۆشگاکان فرۆشی سەوزە و میوە سنووردار دەکەن بەهۆی کەمیەوە
چەندین زنجیرە مارکێتەکانی بەریتانیا سنووردارکردنیان بۆ بڕی هەندێک سەوزە و میوەی تازە داناوە کە کڕیارەکان دەتوانن بیکڕن لەکاتێکدا کەمیی کە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کەشوهەوای ئیسپانیا و مەغریب.
وە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی زنجیرەی بەقاڵی لە بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی کاتی هەر کڕیارێک سنووردار دەکات بۆکڕینی سێ شت کە هەریەکەیان تەماتە و بیبەر و خەیارن.
ڕەفە بەتاڵەکان بووەتە پرسێکی سیاسی، نەیارانی بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا، برێگزیت بە هۆکاری کەمیسەوزە و میوە دەزانن.
بەڵام شرۆڤەکارانی تایبەتمەند لەم بوارەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، هۆکاری سەرەکی کەشوهەوای خراپە کە زیان بە بەروبوومەکاندەگەیەنێت لە ئیسپانیا و مەغریب کە دوو لە دابینکەرانی سەرەکی خۆراکی تازە لە بەریتانیا لە وەرزی زستاندا.
ئیسپانیا بەهۆی کەشوهەوای نائاسایی ساردەوە تووشی بوو، مەغریبیش لە مانگی یەکدا پلەی گەرمی زۆر ساردی لێکەوتەوە، هەروەهاکەشتییەکان بەهۆی نالەباری کەشوهەوای مانگی ڕابردوودا هەڵوەشێنرانەوە بەو مانایە بوو کە بەرهەمێکی کەمتر دەنێردرێت بۆ بەریتانیا.
هەروەها ئێرلەندا کەمیی هەندێک سەوزەی تازەی هەیە، هەروەها ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، بەڵام وەک بەریتانیا دوورگەیەکی کەشوهەوایساردە، و پشت بە هاوردەکردنی وەرزی دەبەستێت.
ئەندرۆ ئۆپی، بەڕێوەبەری خۆراک و بەردەوامیی لە کۆمەڵەی فرۆشتنی تاکەکەسی بەریتانی کە نوێنەرایەتی فرۆشگاکانی بەریتانیا دەکات،دەڵێت: "بارودۆخی تەحەدای کەشوهەوا لە باشووری ئەوروپا و باکووری ئەفریقا، دروێنەی هەندێک سەوزە و میوەی تێکداوە لەنێویاندا تەماتەو بیبەر".
ئۆبی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت پچڕانەکە بۆ ماوەی "چەند هەفتەیەک" بەردەوام بێت.
وتیشی: "فرۆشگاکان شارەزان لە بەڕێوەبردنی کێشەکانی زنجیرەی دابینکردن و لەگەڵ جووتیاران کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کەکڕیاران ڕێژەیەکی بەرفراوان لە بەرهەمی تازە وەردەگرن".