‎بانکی فیدڕاڵیی ئه‌مریکا حه‌واڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ 14 بانکی عێراقدا راگرت
له هه‌نگاوێکی ئابوری‌دا که یه‌که‌مجاره له‌دوای چه‌ندین ساڵ به‌رامبه‌ر عێراق ده‌یگرێته‌به‌ر، بانکی فیدڕاڵیی ئه‌مریکا حه‌واڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ 14 بانکی عێراقدا راگرت و بڕیاریدا دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌و بانکانه بکاته‌وه‌و بیانخاته لیستی ره‌شه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سایتی جۆرناڵ-ی راگه‌یاندوه که بانکی فیدڕاڵیی ئه‌مریکا تۆمه‌تی به‌قاچاغبردنی پاره‌ی له بازاری دراوداخستوه‌ته‌پاڵ ئه‌و 14 بانکه‌ی عێراق و ده‌ڵێت ئه‌و بانکانه پاره‌یان بۆ چه‌ند وڵاتێک گواستوه‌ته‌وه که ئه‌مریکا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون.
سه‌رچاوه‌که ناوی بانکه‌کانی عێراقی نه‌هێناوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که بانکی فیدڕاڵیی ئه‌مریکا دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کردونه‌ته‌وه‌وسه‌رجه‌میانی خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر بانکه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌کاتێکدایه که ماوه‌ی مانگێک که‌متره محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌سه‌رپشکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نزیک له شیعه‌کان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی وه‌رگرتوه و به‌ڵێنی داوه که عێراق بخاته‌وه‌سه‌ر رێچکه‌یه‌کیئابوریی راستودروست.