بێژەرێکی هەواڵی کەنەدی لە کارەکەی دوورخرایەوە، چونکە وازی لە بۆیاخکردنی قژی هێنا
بێژەرێکی هەواڵی کەنەدی لە کارەکەی دوورخرایەوە، چونکە وازی لە بۆیاخکردنی قژی هێنا
لیزا لافیلم، بێژەری باڵای هەواڵی کەنەدی باسی لە شۆک و خۆشحاڵی خۆی کردووە بەو پشتگیرییە زۆرەی دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەکارەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پێیان وایە لە بڕیارەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ وەستاندنیبۆیاخکردنی قژی.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لیزا لافیلم، تەمەن 58 ساڵ، لە 29ی حوزەیران، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە "بڕیاریبازرگانی"ی دا و لەناکاو کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنا، دوای 35 ساڵ.
هۆکارەکانی جێهێشتن
ئەو نەیتوانیوە باسی بارودۆخی ڕۆیشتنی بکات، بەهۆی ڕێکەوتنێکی نهێنی، بەڵام وتی سەری سوڕماوە لە کاردانەوەی دەرکردنی، کە بەوتەی خۆی زۆر زیاترە لە کاردانەوەی ڕاپۆرتەکانی.
لۆڤمێم بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی وتووە، "زۆربەی سەرنجەکان ئەرێنی و پاڵپشتیکارانە بوون"، و ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرسام بووەبەو پشتگیرییە.
ڕۆژنامەی گڵۆب و مەیل لە ڕۆژنامەکەیدا نامەیەکی کراوەی خەڵکی ناسراوی کەنەدی بڵاوکردەوە و ئیدانەی کۆمپانیاکە دەکات بەهۆی ئەوەیبەهۆی "ڕەنگی قژی"ەوە لە کارەکەی دوورخستووەتەوە.
ئیدانەیەکی گەورە بۆ دەرکردنی لە کەناڵەکە
سیناتۆرەکان و کەسایەتییە ناودارەکان و بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان توڕەیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارە” لیزا وتی،"پاڵپشتییەکە سەرسوڕهێنەر بوو، بەڕاستی بۆ من شۆک بوو".
ئا: مژدە حسێن محمد