له نێوخۆی کوردستان ڕاپه‌ڕینه‌کان ئیدامه‌یان هه‌یه هاوکات خۆپێشاندانی کوردانی هه‌نده‌ران به‌رده‌وامه دژی ڕژێمی ئێران
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ١٥ی نوڤه‌مبه‌ر ی ٢٠ ٢٢ له ستوکهولم پایته‌ختی سوێد، خۆپێشاندان دژی مووشه‌کبارانی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئاواره‌کان له باشووری کوردستان، خه‌ڵکێکی زۆر له ستوکهولم به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژی ڕژێمی ئێران خۆپێشاندانیان کرد!
دوێنێ ڕێکه‌وتی ١٤ی نوڤه‌مبه‌ر ڕژێمی ئێران به درۆنی خۆکوژو مووشه‌ک هێرشی کرده سه‌ر بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوور. له هێرشه‌کانی ڕژێمدا ژماره‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
یه‌کێک له خۆپێشادهرانی ئه‌مڕۆی ستوکهولم، ئاوات ئیبراهیمی، به ڕووداو ٢٤ ی ڕاگه‌یاند، که به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپێشاندانه‌کان دژی ڕژێمی ئێران و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی ئێران دهڕووخوێ. "چوونکه ڕژێمی ئێران ڕۆژانه تاوانی جه‌نگ دژی خه‌ڵکی سیڤیل ئه‌نجام ئه‌دات. هه‌روه‌ها ئاوات داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ده‌کات پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینه‌کان بکه‌ن و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بپارێزن."