جۆوبایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە پایتەختی ئۆکرانیا و لە لایەن زیلینیسکی پێشوازی لێکرا
جۆوبایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە پایتەختی ئۆکرانیا و لە لایەن زیلینیسکی پێشوازی لێکرا
جۆو بایدن، سهرۆکی ویلایهته یهکگرتوهکانی ئهمریکا بە
سەردانێکی لەناکاو گهیشته کیێڤی پایتهختی ئۆکرانیا و لهلایهن ڤۆلۆدیمیر زلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازی لێکرا.
جۆو بایدن ئهمڕۆ دوشهممه، بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤ، پێش یادی یەک ساڵەی لەشکرکێشی روسیا بۆ سهر ئۆکرانیا که تاوهکوئێستاش له چهندین بهرهوه پێکدادان له نێوان هێزهکانی روسیا و ئۆکرانیا بهردهوامی ههیه.
ئەم سەردانە کە پێشوەختەی بایدن بە هۆکاری ئەمنی رانەگەیەندرابو، یەکەمین گەشتی بایدن بو بۆ ئۆکرانیا لە دوای دەستپێکردنی شەڕیمۆسکۆ.
ئۆلێکسی گۆنچارێنکۆ، پەرلەمانتاری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "بایدن لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە".
بایدن له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ یادی یەک ساڵەی لەشکرکێشی دڕندانەی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا ئامادەدەکات، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک زلێنسکی کۆببمەوە و پابەندبونی نەگۆڕی خۆمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەییخاکی ئۆکرانیا دوپاتبکەمەوە".