ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا
لانه عز٠Šزحمه

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا: کاتێکی زۆرت هەیە و دەرفەتی زۆرت هەیە، بۆیە کاندید مەبە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا: کاتێکی زۆرت هەیە و دەرفەتی زۆرت هەیە، بۆیە کاندید مەبە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا

 

لارا ترەمپ، بووکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئامۆژگاری ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدای "زۆر زیرەک"یکردووە، کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠ ٢٨ دوابخات.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا تودەی، لارا کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئێریک کوڕی ترەمپ کردووە، پێی وابوو ئەگەر دیسانتیس لە ساڵی ٢٠ ٢٤دا لەدژی ترەمپ کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕابگەیەنێت، ئەوا بنکەی دەنگدەرانی کۆمارییەکان دابەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێموایە ڕۆن دیسانتیس زۆر زیرەکە، گەنجە، لە داهاتوودا دەرفەتی زۆر بۆی دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستیسەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات، ئەوەش دەزانێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە پارێزگاری فلۆریدا تەمەنی تەنها 44 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێموایە ڕەنگە چاوەڕێی ئەوە بکات و بزانێت خەزوورم چی دەوێت. ئەو پیاوێکی ئەوەندە زیرەکە کە بزانێت کە زۆرباش دەبێت هەموو پشتگیرییەکانی پارتی کۆمارییەکانی هەبێت، و لە بزووتنەوەی ماگا ( کورتکراوەی Make America Great Again") کە دۆناڵد ترەمپ وەک نازناوی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠ ١٦ بەرزی کردەوە).

لارا ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دیسانتیس خۆی کاندید بکات، ئەوا هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی دیموکراتەکان "زۆر تێکەڵدەبن"، پرسیاریشی کرد، "ئایا بۆ ئەو خۆشتر نابێت، و پێموایە ئەو ئەوە دەزانێت، چاوەڕێی ساڵی ٢٠ ٢٨ بکات".

ئەو پێیوابوو کە بەبێ کاندیدکردنی دیسانتیس، چانسی خۆکاندیدکردنی ترەمپ بە "ئاسانە"، گاڵتە بەو پێشنیارانە دەکات کە دەڵێنپشتگیری کۆمارییەکان لەدەست دەدات کە ئەو بە هۆکاری ئەنجامە کارەساتبارەکانی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس تاوانباردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جیاوازی نییە لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی پارتەکە کە سەرەتا لە ساڵی ٢٠ ١٦ دژی ترەمپ بوون پێش ئەوەی لەپشتیەوە کۆببنەوە کاتێک ڕوون بووەوە کە ئەو کاندید دەبێت.  ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزانن ئەو (ترامپ) ئەوەی هەیە کە پێویستە نەک تەنهابۆ ئەوەی کۆشکی سپی بباتەوە، بەڵکو کاری باوەڕپێنەکراو بۆ ئەم وڵاتە بکات.


2 ساڵ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا

لارا ترامپ بۆ پارێزگاری فلۆریدا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)