سەرۆکوەزیرانی سەنگافورە داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە لەسەر بنەمای یاساکان بەهێز بکەن
سەرۆکوەزیرانی سەنگافورە داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە لەسەر بنەمای یاساکان بەهێز بکەن
لی هسین لۆنگ، سەرۆکوەزیرانی سەنگافورە ڕۆژی سێشەممە داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە کە لەسەربنەمای ڕێساکان بێت، لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی گروپی ٢٠ کە ئێستا لە شاری بالی ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت، بەهێزتر بکەن.
ئەمەش پێویستە بۆ چارەسەرکردنی نائەمنی خۆراک و وزەی جیهانی کە بەهۆی پەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covid-19) وشەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە بەردەوامە، وەک ئەوەی کەناڵ نیوز ئاسیا بە زمانی ئینگلیزی خۆی بڵاویکردەوە، وتی -بڵاوکردنەوەی زمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە هەموو وڵاتان بەردەوام بن لە چێژوەرگرتن لە دەستڕاگەیشتن بە وزە و خۆراک و کاڵا کشتوکاڵیەکان بەبێبەربەست بەتایبەت لە کاتی قەیرانەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، سەنگافورە ڕۆڵی خۆی وەک ناوەندێکی متمانەپێکراو بۆ لۆجستی و گواستنەوەو وزە زۆر بە جددی وەردەگرێت.
لی وتی: "ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی بەئازادی و کراوە بمێننەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتان پێویستیان بە زیادکردنی دارایی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەکانیکەشوهەوا بەدەستبهێنن و یارمەتی کەرتەکان بدەن لە لابردنی کاربۆن یان گۆڕینی وزەی پاک، ئەمەش خواستی سەنگافورە دەردەبڕێت بۆکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان گروپی بیست بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک و وزەی جیهانی.
جێگای سەرنجە کە سەنگافورە ئەندامی گروپی بیست نییە، بەڵام ئەو وڵاتە وەک بانگهێشتکەری گروپی حوکمڕانی جیهانی (3G) بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە چەندین لوتکەی پێشوو و کۆبوونەوەی پەیوەندیدار.
گروپی 3G لە ساڵی 2009 لەلایەن سەنگافورەوە دامەزراوە و ئامانجی پەرەپێدانی گفتوگۆی زیاترە لە نێوان گروپی 20 و ئەندامێتیفراوانتری نەتەوە یەکگرتووەکان.