‎وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێرانی بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێرانی بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، هەموو رێکارەدیپلۆماسییەکان لە ئاستی باڵا دەگرنەبەر، دەشڵێت، بەو کارە "دووژمنکارییە تاکلایەنە" سەقامگیری بەدی نایەت.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند که ئیدانه‌ی توندی هێرشه‌کانیبه‌یانیی ئه‌مڕۆی ئێران ده‌که‌ن که له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه کردویه‌تیه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کهاوڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
"ئه‌م هه‌لسوکه‌وته تاکلایه‌نه دوژمنکارانه‌یه هۆکار نابێت بۆ سه‌قامگیری و پێشتریش هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییانه راگه‌یاندوه که‌ده‌بێته خۆی هه‌ره‌شه بۆ تێکدانی ناوچه‌که و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پشێوی تیایدا." له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌مه هاتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: رێوشوێنیی دیپلۆماسی ئاست به‌رز ده‌گرینه به‌ر و درێغی ناکه‌ین له پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشیگه‌لی عێراق.
ئه‌مرۆ دووشەممە ئێران لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشیکردە سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسنوری کۆیە لە پارێزگای هەولێر و زڕگوێز لە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی لە کۆیە گیانیان لەدەستدا و هەشتیدیکە برینداربوون، کە بریندارەکان و یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێشمەرگەی حزبی دیموکراتن.
لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ئەوە دووەم جارە ئێران بە مووشەک و درۆن هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیکوردستان، لە کۆیە و زڕگوێز.