ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەندەنوسیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی بیست

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەندەنوسیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی بیست
Rudaw24

لەگەڵ بەشدارینەکردنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرکردەکانی جی ٢٠ ، سوناک بەڵێنیدا ڕووبەڕووی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ببێتەوە

لەگەڵ بەشدارینەکردنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرکردەکانی جی ٢٠ ، سوناک بەڵێنیدا ڕووبەڕووی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ببێتەوە کاتێک هەردووکیان ڕووبەڕوو لە دەوری مێزی کۆنفڕانسەکە کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانیا، گروپی 20 دووەمین لوتکەی نێودەوڵەتییە کە لە ماوەی سێ هەفتەدا سوناک بەشداریی تێدا بکات لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەوەش دوای دانوستانەکانی COP27 لە میسر هەفتەی ڕابردوو.

جگە لە بەشداریکردن لە مێزگردەکانی تایبەت بە وزە و دابینکردنی خۆراک و پرسەکانی دیجیتاڵی، سوناک یەکەم دیداری خۆی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دەدات و هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا دەکات وەزیر ئەنتۆنی ئەلبانیس.

هەروەها سوناک لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی جی ٢٠  لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆدەبێتەوە و پێدەچێت گفتوگۆکان لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بێت لە وەڵامی پچڕانی دابینکردنی نەوت لە ڕووسیا.

ئا: لانه عز٠Šز حمه


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەندەنوسیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی بیست

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەندەنوسیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی بیست

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)