پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لە دایکبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سمبوولی بەگژداچوونەوەی نادادییە و هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی.
پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی
سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لە دایکبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سمبوولی بەگژداچوونەوەی نادادییە و هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی.
دەبێت هەمووان لە ئاست ئەو راستییە مێژووییە ملکەچ بن کە هیچ رەشەبایەکی لەرزۆک ئەم شارە زیندووەی نەبەزاندووە، بەگژ هەموو ئەو بیرکردنەوانەشدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندووە لەم شارە بزێوە بسەننەوە و بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوە و سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن.
سلێمانی خوێنە و بە دەمارەکانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبووڵ ناکەین.
پیرۆز و شکۆدار بێت ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠ ٢٢