ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئه‌حمه‌د شێربه‌گی په‌یامێکی ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌‌ی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه‌

ئه‌حمه‌د شێربه‌گی په‌یامێکی ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌‌ی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه‌
ئه‌حمه‌د شێربه‌گی

بێژه‌ری ناوداری کورد، ئه‌حمه‌د شێربه‌گی په‌یامێکی ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ هه‌یه‌، به‌‌ڕێزیان گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران کورد به که‌مته‌‌رخه‌می ڕژێمه‌کان ده‌زانێ.

ده‌‌‌قی وته‌‌‌کانی کاک ئه‌‌‌حمه‌‌‌د شێربه‌‌‌گی.

بوومەلەرزە و ئایین .
ژاپۆن لەسەرچوارهێلی گەورەی بوومەلەرزە هەڵکەوتوە، لە سەتا دەی بوومەلەرزەکانی جیهان لە ژاپۆن ڕوودەدات. تەنیالە ساڵی ٢٠ ٠ ٥ لەم وڵاتەدا (١٤٠ ) بوومەلەرزە تۆمار کراوە. هیچکام لە بوومەلەرزەکانیش لە ٦پلەی ڕیشتر کەمتر نەبوون تەنانەت سێیان ٧ ڕیشتێڕی بوون. بەڵام ڕادەی خەسارەتەکانیان لانیکەم وژمارەی قوربانییەکان لەقەدەرهێزی بوومەلەرزەکان زۆر کەمتربووە.
ژاپۆنییەکان گیانی مرۆڤەکانی خۆیان لەلا گرینگە، بۆ بیناسازی لە پێشکەوتووترین تێکنۆلۆژی کەڵک وەردەگرن کە زیانەکانی بوومەلەرزە دەگەیەنێتە لانی کەمی خۆی.
بەڵام لە ولاتە دواکەوتووەکان وبەتایبەتی ئەم ولاتانەی کوردیان بەسەر دادابەش کراوە بەهۆی ئەوەی بیناکان هەڕەمەکی ساز دەکرێن وژیانی کوردیشیان بەلاوە گرینگ نیە، بە سووکە بوومەلەرزەیەک لەبەر یەک هەڵدەتەکێن و خەسارەتێکی زۆری گیانی وماڵی قەرەبوونەکراو بەدوای خۆیان دادێنن.
بۆ پاساوی ئەم کەمتەرخەمی و بێ توانایی وبە هێندنەگرتنی گیانی خەڵکیش ئایین دەچێتە خزمەت داگیرکەرو ئەم ماڵوێڕانییە بە حیکمەتی ئیلاهی دەقەبڵێنن. بەجۆرێک کە ژمارەیەک دەمڕاستی گەمژەی بەکرێگیراوی کاسەلێس بەناوی ئاین هۆکارەکەی بۆبە گوناحباریی و تاونباریی خەڵکانی لێقەوماوی بێدەرەتان دەبەستنەوە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئه‌حمه‌د شێربه‌گی په‌یامێکی ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌‌ی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه‌

ئه‌حمه‌د شێربه‌گی په‌یامێکی ده‌رباره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌‌ی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)