دەستەی کارەساتەکانی تورکیا: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بۆ شەش هەزار و ٢٣٤ کوژراو و ٣٧ هەزار و ١١ کەسیش بریندار بوون
دەستەی کارەساتەکانی تورکیا: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بۆ شەش هەزار و ٢٣٤ کوژراو و ٣٧ هەزار و ١١ کەسیش بریندار بوون
بەگوتەی فوئات ئۆکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزە گەورەیەی تورکیای گرتەوە، گەیشتووەتە شەشهەزار و 234 کوژراو و 37 هەزار و 11 بریندار.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، ئۆکتای ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو باڵەخانانەی کە بەتەواوی ڕووخاون لە بوومەلەرزەکەداگەیشتووەتە 5 هەزار و 775 باڵەخانە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو ژمارانە هەموویان ئامارێکی ناکۆتایین.
لای خۆیەوە وەزارەتی فریاکەوتنی ڕوسیا ئامادەکاری گروپێکی ڕزگارکەری زیادەی ڕاگەیاند کە ڕەوانەی تورکیا بکرێن.
هاوکات ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە کە باری نائاسایی بۆ ماوەی ٣ مانگ لە دە ویلایەتیزیانلێکەوتووی بوومەلەرزەی کەهرامانمەڕەش ڕاگەیاند و بەم شێوەیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باری نائاسایی بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ویلایەتەکانی ئەدەنە، ئادی یامان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، هاتای، کەهرامانمەڕەش، کیلیس، مەلاتیا،عوسمانییە و سانلیورفا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە لە باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێکی دیکەبوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە و دەیان پاشەکشەی پاشەکشەی لێکەوتەوە و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لە هەردوو وڵاتبەجێهێشت