شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی فەرەنسا و خۆپیشاندەران دژی چاکسازی لە خانەنشینی لە لەپاریس ڕوویدا
شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی فەرەنسا و خۆپیشاندەران دژی چاکسازی لە خانەنشینی لە لەپاریس ڕوویدا
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لە گۆڕەپانی باستیل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە شوێنی گەیشتن بە ڕێپێوان و خۆپیشاندانە لە پاریسیپایتەختی فەرەنسا، دژی پڕۆژەی چاکسازی لە خانەنشینی، پێکدادان لەنێوان ژمارەیەک خۆپیشاندەر و هێزەکانی پۆلیسی فەرەنساسەریهەڵدا.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریس، 17 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیاندا دەستگیرکراون، کە لەو کاتەوەدەستیپێکردووە کە دەیان کەس بە جلوبەرگی ڕەشەوە هاتونەتە پێشەوە و هئێرشیان ئاراستەی پۆلیس کردووە، کە لە بەرامبەردا گازیفرمێسکڕێژیان تەقاندووە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و ڕاگرتنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە، بەپێی میدیا ناوخۆییەکان.
چەند شەڕ و پێکدادانێکی پچڕپچڕ ڕوویدا کاتێک ڕێپێوانەکان ، هەروەها ئاگر لە سەبەتەی زبڵ و خاشاک لە شەقامێکی نزیکدا کەوتەوە ودەستبەجێ هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی "ئۆپرا" لە پاریسەوە دەستی پێکرد کە قەرەباڵغییەکی زۆر بوو لە خۆپیشاندەران، بەرەو گۆڕەپانی "کۆمار" بەرەوگۆڕەپانی "باستیل" کە خاڵی کۆتایی ڕێپێوانەکە بوو، کە بۆ ماوەیەک وەستا تا بوو دەستی پێکردەوە و ئارامیی ڕێژەیی لەناوخۆپیشاندەراندا گەڕایەوە.
ئا: ڕەحیم هەورامی