ئەمریکا ئەمادەیی دەربڕیووە بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا. تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرایی ڕوانەی تورکیاکرد
ئەمریکا ئەمادەیی دەربڕیووە بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا.
تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرایی ڕوانەی تورکیاکرد
ئەمریکا دوو تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرا بۆ
ڕزگارکردنى ئەو کەسانەی لەژێر پاشماوەى باڵەخانەکان گیریانخواردووە رەوانەی تورکیا دەکات.
جێف فلەیک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندوە، ئەو تیمەی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردن ورزگارکردنی کەسانی ژێر داروپەردو دەیاننێرێت هەریەکەیان 70 کەسن و پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بگەنە ناوچەزیانلێکەوتووەکانی تورکیا.
باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی باڵا وڵاتەکەی ئەمادەیی دەربڕیووە بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوانیبومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا.
دوێنێ 6/2/2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چهقی بوومەلەرزەکەش پارێزگایمهڕهش-ی باکووری کوردستان بوو.