بەریتانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی دوای بوومەلەرزەکە تیمەکانی کاردانەوەی فریاگوزاری لە تورکیا جێگیر دەکات
بەریتانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی دوای بوومەلەرزەکە تیمەکانی کاردانەوەی فریاگوزاری لە تورکیا جێگیر دەکات
شانشینی یەکگرتوو ڕایگەیاند کە دەستبەجێ تیمەکانی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری بۆ تورکیا ڕەوانە دەکات بۆ هاوکاریکردن لەهەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی لێ قەوماوانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەریتانیا، جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە: بەریتانیا پاڵپشتی خێرا بۆتورکیا دەنێرێت، کە تیمێکی 76 کەسی پسپۆڕی گەڕان و فریاگوزاری و کەرەستە و سەگی ڕزگارکردن لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سوریا، ڕێکخراوی بەرگری شارستانی ،کڵاوی سپیØ› کە لەلایەن بەریتانیاوە پاڵپشت دەکرێت
،سەرچاوەکانی بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتەکە ئاماژەی بەوەکردوە : "ئێمە ئامادەین پشتگیری زیاتر پێشکەش بکەین بەپێی پێویست".
بۆیە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانی فریاکەوتنی فریاگوزاری بەریتانیا بگەنە غازی عەنتاب.
لای خۆیەوە جیل مۆریس، باڵیۆزی بەریتانیا لە تورکیا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ئەنقەرە لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵدەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ئەوەی تێبگەن چۆن بە باشترین شێوە پشتگیری زیان لێکەوتوان بکەین
ئاماژەی بەوەشکرد، شانشینی یەکگرتوو ئەو پشتگیرییە پێشکەش دەکات کە حکومەتی تورکیا داوای دەکات. تیمی گەڕان و فریاگوزارینێودەوڵەتی بەریتانی ئامێری تایبەتی گەڕانیان هەیە لەوانە ئامێری گوێگرتن لە بومەلەرزەزانی، ئامێری بڕین و وردکردنی کۆنکرێت و ئامێریپشتیوانی.