تێوەگلانی لاهور جەنگی لە چەند دوسیەیەکی گرنگ و هەستیاردا.
بەپەلە… تێوەگلانی لاهور جەنگی لە چەند دوسیەیەکی گرنگ و هەستیاردا. لاهور شێخ جەنگی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا ـ لاهۆر جەنگی تادوێنی لە لووتکەی دەسەڵاتدابوو کەسی ژمارەیەکی یەکێیتی بوو هەرئەو دەسەڵات داروو خاوەن بڕیار بوو . بڕیاردەری ژمارەیەکەمی ناو ییەکێتی وئەم هێزانە بوو دژە تیرۆرو کۆماندۆو چەندین هێزی تری ناو یەکێتی نیشتمانی هەرئەو بوو کەکۆنترۆڵی فڕۆکە خانەی سلێمانی کردبوو بۆ بە قاچاخ بردنەدەرەوەی زێڕوو دەیان ملیۆن دۆلاروبەوەشەوە نەوەستا بگرە لەسەر سنورەکانی زۆنی سەوز دەستی بەسەر قاچاخچیەتی جگەرەو دوگ و هێلکەو گۆشتی بەستو مەڕوو ماڵات و هەزاران تەنکەری نەوت و دەیان شتی تر لە ئەشیایی کارەبایی و سەیارەی بێ سەرەتادا گرتبوو . هەڵکوتانە سەر خەڵک و سەرانە وەرگرتن لە بازرگانان . ـ وە ڕێکەوتن لە گەڵ حەشدی شەعبیی و بۆ فرۆشتنی کەرکوک و دانبە دەستەوەی نیوەی خاکی کوردستان بە نەیارانی کوردو هۆکاری شەهیدکردنی دەیان ڕۆلەی ئەم نیشتمانە لە شانزەی ئۆکتۆبەردا ١٦/١٠ و ڕێکەوتن لە ڕێگەی ئاراسی برایەوە لەسەر فەرمانی قاسم سلێمانی هەستا بە گرتن و فرۆشتنی کوردانی سیاسی ڕۆژهەڵات و ڕادەستکردەنەوەی بە ئیتلاعاتی ئێران .هەموومان ئەوەمان لە بیرە. وە هەر لە ڕێگەی لاهورشێخ جەنگیەوە زانیاری ورد لەسەر هێزە سیاسی و بارەگای خزبە سیاسیەکانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز کۆ کراوەتەوەو دراوە بە سوپای پاسدارانی ئێران و سیخوڕی کردن بۆ ئێران لەبەرانبەربەرژەوەندیەکانی. خۆیداو مانەوە لە دەسەڵات . ـ لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی ماڵپەڕی یاهۆی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە کوشتنەکەی ناوبراودا هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی بەشداری لە ئۆپێراسیۆنە کەدا کردوە. بۆیە ئێرانیش لەوکارە زۆرتوڕەبوەو . لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی و کاردانەوەکانی ئێران دژبە ئەمریکا هەستا بە موشەک باران کردنی بنکە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عراقداو هەڕەشەی توندی لە نەیارانیکردو بەڵێنی تۆلە لێکردنەوەی دا بۆیە هەستا بە لێکۆلینەوەیەکی ورد سە بارەت کوژرانی ناوبراو دواجار لە بەیان نامەیکدا تەنها ئاماژەی بە ژمارەی تێوەگلانی تیمی کوشتنی قاسم سلێمانی کردوە ئەویش باسی لە چەندین کەس کردوە بە پێی زانیاریەکان لەو چەندین کەسە چەن کوردێکی هەرێمی کوردستانی تێدایە یەکێک لە وانە پێدەچێت لاهور شێخ جەنگی بێت . ـ سەبارەت بە ڕۆژ ئاوا ڕوون و ئاشکرایە کە بە ڕێکەوتن لەگەل دەزگای میتی تورکیا دەیان کەسیان لە جەرگەی سلێمانی تیرۆرکرد و لە ناویان برد دواجار بۆ خۆ دزینەوە لەوکارانە بە سیناریۆی جۆراو جۆر پەردە پۆشیان کرد . ـ هەر لە دوای دەرکردنیشی لە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لە ئێستادا کەهیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و وەلا نراوە ، ڕۆژانە هاوڕێ نزیکەکانی دەکوژرین و دەگیرێن و دەست بەسەر دەکرێن . کەچی تەنانەت هیچ قسەیەەکی نیە لەسەر ئەو کەیسانە کە بە سیناریۆی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێ . ـ بێدەنگیەکەشی مانای ئەوە نیە کە دەترسێت بەڵکو ئەوەمان پێدەڵێت کە لە کاتی دەسەڵاتیدا تاوانێکی زۆری دژ بە مرۆڤاییەتی و خەڵکی هەرێم ئەنجامی داوە لە وە ئەترسێت کە ڕۆژ ێک بێت دادگایی بکرێت بۆیە ئێستاش مە جبورە بێدەنگی هەڵبژێرێیت . ـ لە بێدەسەڵاتی خۆیدا بۆ چاخواردنەوە سەردانی بەرپرسان و شوێنە گشتیەکان دەکات جار جاریش دەر ئەکەوێت و سێلفیێک ئەگرێت بۆ ئەیەوەی بڵێت من هێشتا لە گۆڕەپانەکەداماوم . ـ من پێم سەیرە کە ئەم هەموە تاوانانە ئەنجام بدەیت حساب بۆهیچ کەس و لایەن و دادگاش نە کەیت بەڵام کاتێک لێت بقەومێت و لە لێواری مەرگدا بیت هانا بۆ دادگا بەریت بۆ مافی خەڵک باوەری بە دادگا نەبێت بە ڵام بۆ بەرژەوەندی خۆت بڵێی دادگا یەکلای کەرەوەی کێشەکانە . ـ بۆیە چاوەڕێی بەزەیی دادگا بکەیت . ئەمە کارێکی باشە وات لێهاتبێت وا بیر بکەیتەوە بەڵام ئەوەت لە بیر نەچێت . (قاعدة ما بن٠Š على باØ·ل فهو باØ·ل") لێرە مە بەستم ئەوەیە کە هەڵبژاردنی وەکو هاوسەرۆکی یەکێیتی بە چاو سوور کردنەوەو هەڕەشەبوو بۆیە بەکۆردیەکەی ئەگەر بەوردی کاری لەسەر بکەیت و لێی بکۆلیتەوە یاسایی نە بوو بەڵام بەرگێکی یاساییان لە بەرکرد بوو . تێبینی : سەرچاوە (R H )چاوەڕوانی بەشی دووەم بن.