ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن و دەڵێن کۆنگرێس رازی نابێت بە فرۆشتنی فرۆکەیئێف ١٦ بە تورکیا،
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن و دەڵێن کۆنگرێس رازی نابێت بە فرۆشتنی فرۆکەیئێف ١٦ بە تورکیا،
تا ئەو کاتەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پیشاندەدات.
٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە نامەیەکدا بۆ بایدن ئاماژەیان بەوەکردووە، سوید و فینلەندا هەمووهەوڵێکیان داوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا بەڵام تورکیاپێی وایە دەبێت سوید کاری زیاتر بکات.
راشیانگەیاندوە، تەنها دوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە فرۆکەیئێف ١٦ بە تورکیا بفرۆشێت.
ئەوەش جاری یەکەمە کۆنگرێسی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاشکرا، گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەبەستێتەوە بەبەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ