ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دەرکردنی إلهان عومەر . لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەدات ئەمەش بەهۆی ئەو لێدوانانەی لە ڕابردوودا سەبارەت بە ئیسرائیل کردوویەتی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دەرکردنی إلهان عومەر . لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەدات
ئەمەش بەهۆی ئەو لێدوانانەی لە ڕابردوودا سەبارەت بە ئیسرائیل کردوویەتی
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆتایی دەستی کرد بە دەنگدا بۆ دەرکردنی إلهان عومەر نوێنەری دیموکراتلە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز عەرەبی، 218 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 211 دەنگی نەخێر.درا
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی کۆمارییەکان دەنگیاندا بە لابردنی إلهان عومەر، ئەمەش بە ڕێکارێک دوای ئەوە دێت کە کیڤنمەکارتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە نوێنەرانی دیموکراتەکان ئێریک سوالوێڵ و ئادەم شیف، سەرۆکی پێشوویلیژنەی هەواڵگری لە کورسییەکانی خۆیان بمێننەوە.
مەکارتی بەڵێنیدا کە ئەگەر کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێننەوە، ئەوا شیف و سوالوێڵ و إلهان عومەر لە ئەرکەکانیلیژنەکان دەسەنێتەوە، بەو پێیەی دیموکراتەکان ستانداردێکی نوێ دادەنێن کاتێک زۆرینەیان بەدەستهێنا بە لابردنی نوێنەرانی کۆمارییەکان،وەک مارجۆری تایلۆر گرین لە پۆستەکەی جۆرجیا و پۆڵ گۆسار لە ویلایەتی ئەریزۆنا پێشتر بەهۆی وتارەکانیانەوە لە لیژنەکانی ئەنجومەندوورخرانەوە، کە بە "توندڕەو" وەسف دەکران.
کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن نابێت ئیلحان عومەر لە لیژنەی کاروباری دەرەوە دابنیشێت، ئەمەش بەهۆی ئەو لێدوانانەی لەڕابردوودا سەبارەت بە ئیسرائیل کردوویەتی کە مشتومڕ و ڕەخنەی چەند ئەندامێکی هەردوو پارتەکەی لێکەوتووەتەوە و بە "دژە جوولەکە" ناویان بردووە.
لەبەرامبەردا دیموکراتەکان وەڵامیان دایەوە و ڕایانگەیاند، ڕەفتاری گرین و گۆسار شایەنی سەرزەنشتێکی گەورەیە، لەکاتێکدا هەنگاویدوورخستنەوەی شیف و سوالوێڵ و عومەر لە لیژنەکان وەک کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی سەیر دەکرێت.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە چەندین بۆنەدا، ئیلهان عومەر ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی تویتەکانی کە ئاماژەیان بەوە کردووەپاڵپشتی کۆمارییەکان بۆ ئیسرائیل بە هاوکارییەکانی لیژنەی کاروباری گشتی ئیسرائیلی ئەمریکی (AIPAC) سووتەمەنی پێدەدرێت، ئەمەجگە لەوەی تۆمەتەکانی عومەر بەراوردکردنی ئەمریکا، ئیسرائیل و تاڵیبان و حەماس کە ڕەتیکردەوە، نوێنەری مینیسوتا، عومەر ڕایگەیاند کە"بە هیچ شێوەیەک یەکسان نییە لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە وڵاتانی دیموکراسیدا".
سەرکردەکانی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس ئیدانەی گرین و گۆساریان کرد کە لە کۆنفرانسی نیشتمانی باڵادەستی سپی پێستەکاندا قسەیانکردووە، هەروەها بەهۆی لێدوانەکانی گرین کە یاساکانی دەمامک لەبەرکردنی کۆنگرێسی بەراورد کردووە بە هۆلۆکۆست.
ماکارتی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە تاکلایەنە ڕێگری بکات لە بەشداریکردنی شیف و سوالوێڵ لە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران، چونکەلیژنەیەکی هەڵبژێردراوە، بەڵام دەرکردنی عومەر لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە دەنگی تەواوی ئەنجومەنینوێنەران دەبوو.
مەککارتی لە لێدوانەکانی پێشوودا پشتڕاستی کردبووەوە کە دەنگی پێویستی هەیە بۆ لادانی إلهان عومەر.
ئا:بنارسەلیم بابکر