مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق و رێککەوتنی هەولیر و بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق و رێککەوتنی هەولیر و بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
دەقی پەیامەکە
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەداو بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە ڕێز و پێزانینەوە، یادیشەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات-مان کردەوە و پابەندبوونی خۆشمان بە بەردەوامبوون لە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان وهزری توندڕۆیی دووپات کردەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەلایەن سەرۆک و ئەندامانیشاندەکە خرایەڕوو، بە مەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، هەروەها ڕاسپاردنی شاندی دانوستانکار بۆ سەردانیبەغدا و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان لە بەر ڕۆشنایی ئەم بەرنامە پەسەندکراوەدا.
وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور وڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و کارنامەی وەزاری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئاماژەمان بەوە دا کە ئەوەی لە سەر هەرێمیکوردستان و شاندی هەرێم بووە ئەنجامی داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆیە چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵین پابەند بێت بە جێبەجێکردنیڕێککەوتنەکان. گوتیشی بە داخەوە دادگای باڵای ئیتیحادی بەکاردەهێنرێت بۆ لێدان و تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆچارەسەرکردنی کێشەکان. هیوامان خواست پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 بە زووترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستەدەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی کاخەزە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان .
ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و فەرمانگەیهەماهەنگیی و بەدواداچوونی ڕاسپارد،کە لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بەم بابەتە، لە چوارچێوەیڕاپۆرتێکدا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
لە بڕگەی سێیەمدا، چارەسەرکردنی کێشەی دەستەبەری بانکی ( خØ·اب ضمان) ی پڕۆژە وەستاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانتاوتوێ کرا و گفتوگۆی پێویستی لە بارەوە کراو لەم ڕووەوە، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خرانەڕوو و پەسەندکران.