دەزگای دژە تیرۆری عیراق ڕایگەیاند ، 4 داواکراوی بەمادەی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و سەڵاحەدین دەستگیر کردووە
دەزگای دژە تیرۆری عیراق ڕایگەیاند ، 4 داواکراوی بەمادەی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و سەڵاحەدین دەستگیر کردووە
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، زنجیرەیەک پرۆسەی تایبەتیان ئەنجامداوە و لەو چوارچێوەیەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی توانرا 2 داواکراوی تیرۆر لە ناوچەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، هەروەها داواکراوێکی دیکەی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک و داواکراوێکی دیکەش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراون.
دژە تیرۆری عیراق هێمای بۆ ئەوەش کردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە نەینەوا گەڕان و پشکنین ئەنجام دراوە و دەست بەسەر مۆڵگەیەکیداعشدا گیراوە کە کەلوپەل و چەک و تەقەمەنی تێدا بووە