کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو: ئەمڕۆ چوار شەممە 01 – 02 - 2023
کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ چوار شەممە 01 – 02 - 2023
کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
کەش/ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان ، رێژەى دابارینەکە لەکاتەکانی شەودازیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 02 – 02 - 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت , لەگەڵهاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بونەوە دەکات، وە بەفر بارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت وسەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەل باران .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 01- 02- 2023