دادگای بەریتانیا بە بڕی سێ هەزار و 500 پاوەند غەرامەکردنی چالاکانی ژینگەپارێزی بۆ چاککردنەوەی پەیکەری شا چارڵی سێیەم لەمادام توسۆ لە لەندەن، دوای ئەوەی بە کێکی شوکولاتە هێرشیان کردەسەری
دادگای بەریتانیا بە بڕی سێ هەزار و 500 پاوەند غەرامەکردنی چالاکانی ژینگەپارێزی بۆ چاککردنەوەی پەیکەری شا چارڵی سێیەم لەمادام توسۆ لە لەندەن، دوای ئەوەی بە کێکی شوکولاتە هێرشیان کردەسەری
بەپێی ڕۆژنامەی "ئیڤین ستاندارد"ی بەریتانی.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئیلید مەکفادن تەمەن 20 ساڵ و تۆم جۆنسۆن تەمەن 29 ساڵ، لە ناڕەزایەتییەکی "تەنها نەوت ڕابگرن" لەناومۆزەخانەکەدا کە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگی جیهانییە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا وێنەیان گیراوە کە کێکیان لە ڕووخساریپەیکەری پادشادا لێدەدەن
ساڵی ڕابردوو لە دادگا
هەردوو کەسەکە ڕەتیان کردەوە کە تاون باربن سەبارەت بەو کارەی کردویانە . بەڵام لە دادگاییکردنەکەدا تاوانبار دەرچوون ، وە هەروەهادادگا بڕیاریدا هەریەکەیان 1750 پاوەند وەک زیان بە خاوەن مۆزەخانەکە بدەن.
سەبارەت بە پارەکەش خەرج دەکرێت بۆ ئەو زەرەرو زیانەی بە هۆی کێکەکەوە بەر پەیکەری پادشا کەوتوە
ئا: بنار سەلیم بابکر