فەرەنسا ، ٥٠ ٠ هەزار کەس بەشدارییان لە گردبوونەوە جەماوەرییەکان کردووە. دژی یاسای چاکسازی خانەنشینی . بۆ بەرزکردنەوەیتەمەنی خانەنشینی بۆ 64. ساڵ تا ساڵی 2030.
فەرەنسا ، ٥٠ ٠ هەزار کەس بەشدارییان لە گردبوونەوە جەماوەرییەکان کردووە. دژی یاسای چاکسازی خانەنشینی . بۆ بەرزکردنەوەیتەمەنی خانەنشینی بۆ 64. ساڵ تا ساڵی 2030.
فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوانی بە خۆیەوە بینی کە بە جۆرێک گردبوونەوەکان بوو بە مانشێتی زۆرێک لە میدیاناوخۆییەکان کە بە "کۆکردنەوەی جەماوەری" وەسفیان کرد، کە تێیدا هەشت سەندیکای سەرەکی کرێکاری و زۆربەی لایەنەکان بەشدارییانلە دووەم ڕۆژی مانگرتن و خۆپیشاندانی هەمەلایەنە لە سەرانسەری وڵاتدا کرد دژی یاسای چاکسازی خانەنشینی کە دابینی دەکات بۆبەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 64. ساڵ تا ساڵی 2030.
لە دوایین سەرژمێریدا، کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کرێکاران لە فەرەنسا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ٥٠ ٠ هەزار کەس بەشدارییان لە گردبوونەوەجەماوەرییەکان کردووە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئەمەش ژمارەیەکە بە پێی سەندیکای کرێکاران، کە زیاترە لەوەی کە لە یەکەممانگرتندا تۆمارکرابوو 19ی ئەم مانگە، کاتێک 400 هەزار خۆپیشاندەر چوونە دەرەوە بۆ شەقامەکانی پایتەخت، لەکاتێکدا لەو کاتەداوەزارەتی ناوخۆ تەنها 80 هەزار بەشداربووی ژمارد.
فیلیپ مارتینێز، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کرێکاران (پەیوەندی بە بزووتنەوەی چەپەوە) دەڵێت: "ڕەنگە یەکەم ئاماری ژمارەیبەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ زیاتر بێت لەوەی کە لە مانگرتنی ١٩ی ژانویە تۆمارکرابوو".
مارتینێز وتی: "پێویستی بە مانگرتنی گەورەتر و کۆکراوەتر هەیە کە بتوانێت بەردەوام بێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی سەندیکاکان زۆربەهێزە، ئەمەش متمانە بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەداتØ› "کاتێک سەندیکاکان یەکدەگرن، هاوڵاتی زۆر لە شەقامەکەدان".
لۆران بێرگێ، سەرۆکی کۆنفیدڕاڵی کرێکاری دیموکراتی فەرەنسا - کە گەورەترین سەندیکایە لە فەرەنسا - ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران لەشەقامەکاندا زیاتر بوون لە چاو مانگرتنی یەکەم، "کەمێک لە کۆکردنەوەی پێشوو زیاترە"، ستایشی "سەرکەوتنە گەورەکەی ئەمڕۆ"ی کرد.
بێرگەر زیادی کرد: هەموو ئەو شتانەی کە لە شوێنە جیاوازەکانی خۆپیشاندانەکانەوە دێت بۆمان کە ئەم بەیانییە ئەنجام دەدرێن ژمارەیەکیزۆر زۆرن، و تا ڕادەیەکی زۆر بە هەمان شێوەی مانگرتنی ١٩ی ژانویە باش یان تەنانەت باشترن، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە ئاماژەیەکیڕاستەقینە دەنێرێت بۆ حکومەت بە وتنی "نامانەوێت تەمەنی خانەنشینی دوابخەین بۆ ٦٤ ساڵ".
بێرگەر تیشکی خستە سەر کۆکردنەوەی زۆری کرێکارانی کەرتی تایبەت دژی چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی، وتی: کۆکردنەوە لەکەرتی تایبەت و لە زۆرێک لە کەرتەکانی وەک بیناسازی و کاری گشتی و لە پیشەکانی خزمەتگوزاری شارستانی، تەندروستی، و... کاریکۆمەڵایەتی چونکە ئەم کرێکارانە دەزانن کە کارکردن بۆ دوو ساڵی تر زۆر قورسە."
بێرگەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر حکومەت گوێ بەو شتانە نەدات کە ئێمە دەریدەبڕین، کە ڕەتکردنەوەی خانەنشینبوونە لە تەمەنی٦٤ ساڵیدا، ئێمە بۆ ماوەی چەند ڕۆژی زیاتر بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوە
ئا: لانە عزیز حمە