حکومەتی ئوسترالیا سەپاندنی سزای بەسەر ١٦ بەرپرسی ئێرانی و دامەزراوەیەک ڕاگەیاند.
حکومەتی ئوسترالیا سەپاندنی سزای بەسەر ١٦ بەرپرسی ئێرانی و دامەزراوەیەک ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، حکومەتی ئوسترالیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە بەهۆی"پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ" و "ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا".
سەید عەبدوڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی باڵای بەسیج لەلایەن گەمارۆکانیئوسترالیاوە کرانە ئامانج.
سەروەت و سامانی کەسایەتی و قەوارە سزادراوەکان لە ئوسترالیا بلۆک دەکرێت و گەشتی ئەم بەرپرسە ئێرانییانە بۆ ئوسترالیا قەدەغەدەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ئوسترالیا سزای بەسەر ١٦ بەرپرسی سەربازی، پۆلیس، دادوەری، و ڕێکخراوی بەسیج لە ئێراندا سەپاند، لەم لیستەداناوی عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی سوپا، کیۆمەرت حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەمینی، سالار ئەبنوش یەکێک لە فەرماندە باڵاکانیبەسیج و قاسم ڕەزایی جێگری فەرماندەی هێزی پۆلیس و اللە کەرەم عەزیزی بەرپرسی زیندانی ڕەجەیشار کەرەج دەبینرێت و حسێنمودارەس خەبانی پارێزگاری پێشووی سیستان و بەلوچستان پارێزگا، و ئەحمەد شەفایی، فەرماندەی سپای پاسدارانی ئەم پارێزگایە،هەروەها گەمارۆ دراون