دەسەڵاتدارانی ئەمریکا زیاتر لە هەزار و ٦٠ ٠ گەشتی ئاسمانییان لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەوەی زریان و بارانبارینی زستانەویلایەتی باشووری ئەمریکای وێران کرد
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا زیاتر لە هەزار و ٦٠ ٠ گەشتی ئاسمانییان لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەوەی زریان و بارانبارینی زستانەویلایەتی باشووری ئەمریکای وێران کرد.
بەهۆی خراپی کەشوهەوای ئەمەریکا زیاتر لە هەزار و
٦٠ ٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەکانی ویلایەتی تەکساس قورسایی هەڵوەشاندنەوەکانیان لە ئەستۆ گرتووە،فڕۆکەخانەکانی دالاس-فۆرت وۆرس ئینتەرناشناڵ، دالاس لۆڤ فیڵد و ئۆستن-بێرگسترۆم ئینتەرناشناڵ بە تایبەتی کاریگەرییان لەسەربووە.
بەپێی ئامارەکانی FlightAware تا کاتژمێر 5ی بەیانی EST ڕۆژی سێشەممە، 1660 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و هێڵی ئاسمانیساوسوێست و ئەمریکی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
ستیڤن کیرنی، سەرۆکی پێشبینیکەری کەشوهەوای نیشتمانی کەشناسی ڕایگەیاندووە، سەهۆڵبەندان لەسەر فڕۆکەکان و خراپیبارودۆخی ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی ناوچەکەدا بووەتە هۆی شەپۆلی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان.
دەیان ملیۆن ئەمریکی لە باشووری تەکساسەوە تا بەشێک لە ویرجینیای ڕۆژئاوا و ئۆهایۆ لەژێر هۆشداریی کەشوهەوای زستانەدا بوون،لەگەڵ بایەکی زۆر سارد و پلەی گەرمی بەستوو.