دانیمارک بڕیاریدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مافی پەنابەری بە ژنان و کچانی ئەفغانستان بدات
دانیمارک بڕیاریدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مافی پەنابەری بە ژنان و کچانی ئەفغانستان بدات
دانیمارک مافی پەنابەری بە ژنانی ئەفغانی دەدات
دانیمارک بڕیاریدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مافی پەنابەری بە ژنان و کچانی ئەفغانستان بدات لەسەر بنەمای ڕەگەزەکەیان، ئەمەشبەهۆی دابەزینی مافەکانیان لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لەو وڵاتە.
لیژنەی پەنابەرانی دانیمارکی لە بەیاننامەیەکدا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێک کە لەم دواییانەدا دەزگای پەنابەری ئەوروپا بڵاویکردۆتەوە،ڕایگەیاندووە، "بڕیارەکە لەسەر بنەمای زانیارییە سەبارەت بە بەردەوامی تێکچوونی باری ژیانی ژنان و کچان لە ئەفغانستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی ژمارەیەک گروپی خەڵکی ئەفغانستان بەتایبەتی ژنان و کچان، بەپێیڕێککەوتننامەی پەنابەران، یەکسانە بە گۆشەگیری".
بەگوێرەی ئەو لێژنەیە، بەپێی بڕیارە نوێیەکە پێنج دۆسیەی هەڵپەسێردراوی ژنانی ئەفغانی مافی پەنابەرییان پێدەدرێت.
هەروەها کۆمیسیۆنەکە پێداچوونەوە بەو کەیسانەدا دەکات کە پەیوەندییان بەو ژنانە ئەفغانستانییەوە هەیە کە دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبانمافی پەنابەرییان ڕەتکرایەوە بۆ پێدانی مۆڵەتی مانەوە بەو کەسانەی پەیوەندیدارن بەپێی بڕیارە نوێیەکە (نزیکەی دە حاڵەت).
هەروەها پێداچوونەوە بە هەموو ئەو حاڵەتانەدا دەکات کە پەیوەندییان بە نێرە ئەفغانییەکانەوە هەیە (نزیکەی سی حاڵەت) کە لە هەمانبەرواردا مافی پەنابەرییان لێ ڕەتکراونەتەوە.
لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠ ٢١ بۆ دەسەڵات، وردە وردە ئەو ئازادییانەی کە ژنان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودابەدەستیان هێناوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی لە ساڵی ٢٠ ٠ ١ەوە سنووردار کردووە.
جگە لەوەی مافی خوێندنیان لێ زەوت دەکرێت، ڕێگریش لە ژنان دەکرێت کە زۆربەی کارە حکومییەکان مومارەسە بکەن.
ژنان تەنها بۆیان هەیە لەگەڵ خزمێکی پیاودا گەشت بکەن، هەروەها دەبێت بورقا یان باڵاپۆش لە کاتی دەرچوون لە ماڵەوە لەبەر بکەن.
دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا فەرمانی بە ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و بیانییەکان کرد کە ژناندامەزرێنن، ئەمەش دوای ئەوەی "گلەیی جددی" لەسەر شێوازی جل و بەرگیان هەبوو، ئەمەش دوای چوار ڕۆژ لە قەدەغەکردنی خوێندن لەزانکۆکان بە هەمان هۆکار.
ئا مژدە حسێن محمد