پاکستان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژەکەی مزگەوتی پێشەوا بۆ ٩٣ کەس بەرزبووەوە
پاکستان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژەکەی مزگەوتی پێشەوا بۆ ٩٣ کەس بەرزبووەوە
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژەکە کە لە مزگەوتێکی شاری پێشەوا لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستانڕوویدا بۆ ٩٣ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی زیاتریان لە ژێر داروو بەردەکان دەهێناوە .
پێشتر بەرپرسێکی نەخۆشخانەی پاکستان ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممە ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە خۆکوژییەکەی مزگەوتەکە بۆ 87 کەس بەرزبووەوە، ئەوەش ڕۆژێک دوای یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانی ئەو وڵاتە.
محەممەد عاسم، بەرپرسێکی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند، ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەسیش چارەسەر وەردەگرن، ئاماژەیبەوەشکرد، باری تەندروستی ٧ کەسیان ناجێگیرە.
بەرپرسان پێشتر ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاندبوو، زۆربەی قوربانییەکان پۆلیسن، چونکە مزگەوتی ئامانجکراو لە ناو کۆمپاوندێکیفراواندایە کە هاوکات وەک بارەگای پۆلیس لە شاری پێشەوا کاردەکات.
پۆلیس دەڵێت، وادیارە هێرشبەرەکە چەند خاڵێکی پشکنینی تێپەڕاندووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پاسەوانی دەکرێن بۆ ئەوەی بگاتەکۆمپلێکسی "ناوچەی سوور"، کە بارەگای پۆلیس و بەشی دژە تیرۆر لە باکوری ڕۆژئاوای شاری پێشەوا لەخۆدەگرێت.
ئیجاز خان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پێشەوا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، 170 کەس برینداربوون و باری تەندروستی زۆریان ناجێگیرە.
خان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: شوێنەواری تەقەمەنیمان دۆزییەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بە ڕوونی پێشێلکارییەکی ئەمنی هەبووە، چونکەبۆمبڕێژکەرەکە لە ڕێگەی پارێزراوترین ناوچەی کۆمپاوندەکەوە دزە دەکاتە ناوەوە.
خان ئاماژەی بەوەشکرد، مزگەوتەکە نزیکەی 400 نوێژخوێنی هەبووە، هەروەها زۆربەی کوژراوەکان پۆلیسن، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
وە لەکاتێکدا سەربەکاف محمەند، یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت، بەگوێرەی ئاژانسیئەسۆشێتد پرێس، وتەبێژی بزووتنەوەکە، محەمەد خۆراسانی، ڕەتیکردەوە.
لای خۆیەوە، شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "قەبارەی تەواوی ئەم کارەساتە مرۆییە بە خەیاڵدانایەت، ئەمەش یەکسانە بە هێرشکردنە سەر پاکستان"، دوای سەردانیکردنی بریندارەکانی پێشەوا.
هەروەها سوێندی خواردووە "رێوشوێنی توند" بەرامبەر ئەو کەسانەی لە پشت بۆردومانەکەوە بوون بگرێتەبەر و هاوخەمی خۆی بۆکەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئازارەکانیان "ناتوانرێت بە وشە وەسف بکرێت".
ئا: بنار سەلیم بابکر