ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە جیا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە جیا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆدەبێتەوە
عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بەجیا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆدەبێتەوە.
وتیشی: "شاندەکە کاتژمێر 11ی پێشنوەڕۆ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبێتەوە و دوای نیوەڕۆش لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، ئامانجی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆدەنگی لایەنەکانلەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
ئەمە لە کاتێکدایە 28ی ئەم مانگە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکیهاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانیپەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو. هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاندئەنجامبدرێت.