ژماره‌ی کوژراوانی تەقینەوە‌که‌ی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر، بەرزبوەوە بۆ 47 که‌س
ژماره‌ی کوژراوانی تەقینەوە‌که‌ی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر، بەرزبوەوە بۆ 47 که‌س
محه‌ممه‌د عاسم خان گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی ریدینگ له شاری پیشاوه‌ری پاکستان، رایگه‌یاند، ژماره‌ی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆنیوه‌ڕۆ، بۆ 47 که‌س به‌رزبووه‌وه، هه‌روه‌ها 150 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شه‌فیعوڵڵا خان، به‌رپرس له حکومه‌تی پاکستان، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به‌هۆی مانه‌وه‌ی ته‌رمی ژماره‌یه‌ک که‌س له ژێردارو په‌ردوو، ره‌نگه له داهاتوودا ژماره‌ی کوژراوان زیادبێت.
پۆلیسی پاکستان ئاماژەی بەوەشداوه، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێکی مزگەوتەکە رووخاوە و بریندارەکانیشگەیه‌ندراونه‌ته نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پێشاوەر لە پاکستان روویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆرجارلەلایەن گرووپە میلیشاکانەوە بەئامانج دەگیرێت.