ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە
Rudaw24

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەیهێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە تیرۆر مەترسییەکی بەردەوامە وهەتا ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکتر لە هەوڵ وهەماهەنگیی بەردەوامدا بن. هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و بە هێزێکی تۆکمە وخاوەن ورەی وسف کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێکی تازە و دامەزراوەیی ڕێک بخرێتەوە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی کرد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژیتیرۆریستاندا و هێماشی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە بەڵام دواجار هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانیداسەرکەوتنی بەدەست هێناوە. چونکە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێکی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزیپێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بکرێت و بەهێز بکرێت.


2 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاکردەوە

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
info@rudaw24.net

ڕێکلام
support@rudaw24.net

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

news@rudaw24.net

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

info@rudaw24.net

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)