لە پاکستان بەهۆی تەقینەوەیکەوە لەناو مزگەوتێکدا نزیکەی 110 کەس بوونە قوربانی
لە پاکستان بەهۆی تەقینەوەیکەوە لەناو مزگەوتێکدا نزیکەی 110 کەس بوونە قوربانی
پۆلیسی پاکستان ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک لەناو بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەرنزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 90 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێک لە مزگەوتەکەش رووخاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکانیان گەیاندوونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.
موحەممەد ئاسیم خان، وتەبێژی ئەو نەخۆشخانەیەی بریندارەکانی بۆ گواستراوەتەوە، رایگەیاند، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش برینداربوون، تا دێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە.